ماسییه بچکۆڵه خه‌مباره‌که
|ماسییه بچکۆڵه خه‌مباره‌که
بۆ فه‌رزادی که‌مانگه‌ر
زه‌ڕی ئه‌سفه‌هانی
ڕێگه‌ی ده‌ریاکان دوور بو
ماسییه بچکۆڵه خه‌مباره‌که،
تۆش ئه‌ڤینداری شه‌پۆله سه‌رکێشه‌کان بووی
و مه‌رجانه سووره‌کانی قوڵایی ده‌ریات ده‌ویست
ده‌ته‌ویست مروارییه که‌سکه‌کان
بێنی بۆ منداڵه بێ ئه‌ستێره‌کانی شه‌و
و هه‌روه‌ک فریشته‌کانی باران
هه‌موو شه‌وێ
گۆرانی بچڕی
له سه‌ر لاسکێکی شکاو و
نمامێکی خه‌مبار
هه‌تا له سه‌حه‌ردا خونچه‌کان بکرێنه‌وه
ده‌ته‌ویست به شوێن مانگدا بڕۆی
له هه‌ڵهه‌ڵه‌و به‌زمی شه‌پۆله ئاشقهکاندا
و دره‌وشانه‌وه‌ی خۆر له
شه‌ونمه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کاندا
و باڵنده‌کانی به‌حر له بادا
به‌ڵام دێوگهلی به به‌ردبوو، دڵی تۆیان نه‌دی
که له دڵی خه‌مباری داره‌کان و منداڵه‌کاندا لێی ده‌دا
تۆیان دزی
له نێوان ده‌سته بچکۆله‌کان
و تۆیان سپارد به نه‌هه‌نگی ژان و تاریکی
به ده‌سته به‌تاڵه‌کانی
شه‌وی تاریک ده‌گری
بۆ ئه‌ستێره‌یه‌کی ونبوو
و بۆ ته‌خته‌ڕه‌شه
له بێده‌نگی که‌لاس
خه‌ونی تابڵۆی شینی ده‌ریاکان ده‌بینێ
و له شێعره‌کانی تۆدا
منداڵانی قوتابخانه، چیرۆکی ماسێیه ڕه‌شه بچکۆڵه‌کان
ده‌خوێنن
تۆ هه‌ر وه‌ک فریشته‌گه‌لی باران
له زاری نهههنگاندا
هێشتا گۆرانی ده‌چڕی
له سه‌ر لاسکه شکاوه‌کان
و بنچکه سیسراوهکان
و منداڵه غه‌مباره‌کان
و: سیاوەش گۆدەرزی