مژده‌ی هه‌ڵاتنی هه‌تاو
|مژده‌ی هه‌ڵاتنی هه‌تاو
زوهره ئه‌سه‌دپوور
ڕێکه‌وتی درووستیم له بیر نییه، ساڵی ٤٨ بوو یان ڕه‌نگه نزیکتر، هه‌ر ئه‌م ساڵی ٨٩یه؟ کاتێک پیاوێک له مه‌حکه‌مه گوڕاندی که بۆ گیانی خۆی هاوار ناکات … هه‌م دیسان که‌سێک له مه‌حکه‌مه‌دا هاواری نه‌کرد، به‌ڕێزه‌وه چۆک به چۆکی کارناس دانیشتوو و وتی داوای لێبووردن ناکا …
ده‌یه‌ی ٤٠ بوو یان ده‌یه‌ی ٨٠ ؟ کاتێک مامۆستایه‌ک بابۆڵه‌ی نان و په‌نیری له کیفه‌که‌ی ده‌نا، بۆ قوتابخانه‌ی ده‌برد هه‌تا منداڵه گوندییه‌کان له برسان له سه‌ر که‌لاس نهبوورێنهوه؟
سه‌مه‌د بوو که نووسی له یادی قوتابییه‌کانی هه‌موو ڕۆژێک سبه‌ینان ڕۆژ باشی له گه‌ڵ هه‌تاو ده‌کرد یان فه‌رزاد؟
مامۆستایه‌کی گه‌نجی خۆشه‌ویست که هه‌تا دوا ڕیاڵی حه‌قده‌سته‌که‌ی بۆ قوتابییه‌کانی خه‌رج ده‌کرد؛ کامه‌یان بوو؟ له کامه قوژبنی نهفرینکراوی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا، مامۆستایه‌کی گه‌نج هیوادار بوو هه‌تا قوتابییه‌کانی به شوێن پارووه نانێکدا له داربهستهکانی بێگاری نه‌که‌ونه خواره‌وه؟ کامه‌یان ده‌سته قڵه‌شیوه‌کانی منداڵانی لهبووفرۆشی ڕاده‌مووسی و چیرۆکهکانیانی ده‌نووسی؟ کامه‌یان له ماته‌مینی کچێک که چاره‌نووسی نان له پشتی مێزی قوتابخانه‌وه هه‌ڵیگرتبوو بردبوویه ماڵی مێرد که دوای ماوه‌یه‌ک مه‌یتی سووتاوی بۆ گوند بێته‌وه، گریابوو؟
زمانی دایکی ئه‌و منداڵه بێ په‌نایانه که مافی ئه‌وه‌یان نه‌بوو به زمانی دایکی وشه‌ی “خۆشه‌ویستی” دابه‌شبکه‌ن؟ تورکی بوو یان کوردی؟
کوێره دێیه‌کانی ئازه‌رشه‌هر بوو یان کامیاران؟ ده‌یه‌ی ٤٠ بوو یان ٨٠؟
تاوانی چی بوو، ئه‌و که پڕ بوو له ژیان؟ ئه‌و که ژیانی شه‌رمه‌نده‌ی ئه‌ڤینی گه‌وره‌ی بۆ ژیان کردبوو؟
کامه وشه‌ی ڕوو زه‌رد و ڕه‌نگپه‌ڕیوو، تاوانه‌که‌ی ڕوون کرده‌وه؟ هه‌ڵسووکه‌وتی “خراوکاری” یان هێرشی “تیرۆرسیتیان” خسته پاڵی؟ ویستیان باوه‌ڕ به کامه فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یان بکه‌ین؟ پیلانی دزینی شازاده یان گه‌ڵاڵه‌ی کوشتنی بێتاوانه‌کان!
ناوی چی بوو که ئه‌و له مێژووی خوێناوی ئێمه‌دا دووپات کرایه‌وه؟ کامه‌یان، خوسره‌وی گولسورخی بوو؟ کامه‌یان، سه‌مه‌دی بێهره‌نگی؟ کامه‌یان، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر؟
ئه‌مه چ جیاوازییه‌کی ده‌بێ ئه‌ی برا که تۆ به چ ناوێک بانگت بکه‌ن، ئه‌و کاته‌ی که تۆیان بانگ کرد بۆ دواماڵئاوایی له جیهانێک که له‌ڕاده‌به‌ده‌ر خۆشت ده‌ویست!
چ جیاوازییه‌کی هه‌یه ئه‌ی برا که تیرهبارانتیان کردبێ یان له سێداره‌یان دابی؟
چ جیاوازییه‌کی هه‌یه ئه‌ی برا که سه‌ربرده‌ی تاڵی منداڵانی وڵاته‌که‌ت له ڕهنجنامهکانتدا گێڕابێته‌وه یان له چیرۆکه‌کانتدا … چ جیاوازییه‌کی هه‌یه که تۆ تورک بووبی یان کورد یان فارس…، کاتێک که ڕه‌نجی مه‌زنت، غه‌می ئینسانه و هیواکانت ههنگاوێکی بچووکه بۆ خوڵقاندنی جیهانێکی ته‌نیا که‌مێک ئینسانی‌تر ….
به‌ڵام برا؛ شه‌قامه‌کان ببینه که له قۆرخی پاسهوانهکاندایه! ببینه که چه‌ند ساڵانێک له‌و ساڵانه تێپه‌ڕیووه که بتوانن خه‌ڵکی بۆ ده‌ستخۆشانه‌ی ئێعدامی گولسورخی بێننه سه‌ر شه‌قامه‌کان….
ڕاستت وت برا، بێ گومان “ئاوابوونی ئه‌ستێره‌کان مزگێنی هه‌ڵاتنی خۆره”.
***
وەرگێڕانی سیاوەش گۆدەرزی